ئەمڕۆ شانازی دەکەین کەوا پەڕاوگەی هاوڕێ یەکێکە لە پەڕاوگە پێشەنگەکانی بواری بازرگانیکردن بە کەرەستەی پەڕاوگە و نووسینگە لە عێراق و ناوچەکە. ئێمە لەگەڵ گروپێکی هاوپیشەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هاوکارین و دەست لەناو دەست بۆ خزمەتکردن و دابین کردنی باشترین جۆری کاڵا و بە گەنجاوترین نرخ لە شارەکانی وەک دوبەی، بەغدا، و سلێمانی، جگە لە سەرچاوە جیهانیەکان لە چین و تورکیا و هیتر.

ئامانجمان پێشکەشکردنی بەرهەمی کوالیتی بەرز و خزمەتگوزارییە جیاوازەکانە کە پێداویستییەکانی کڕیارەکانمان دابین بکات، لە هەمان کاتدا هەمیشە هەوڵدەدەین بۆ فراوانکردنی کارەکەمان و پاراستنی ڕەزامەندی کڕیارەکانمان لە ڕێگەی داهێنان و خۆبەخشییەوە.

پەڕاوگەی هاوڕێ

لە بواری پەڕاوگە (قرطاسیة) بە هەموو جۆرەکانی

پەڕاوگەی هاوڕێ لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شاری هەولێر دامەزراوە، لە پەڕاوگەیەکی بچووک لە (حەی شورتە) گەشتەکەمان دەست پێکرد، پابەند بووین بە دابینکردنی باشترین جۆرەکانی کەلوپەلی پەڕاوگە و نووسینگە بۆ کڕیارەکانمان. لە سایەی کۆشش و ئامانجی کاری باشتر و هەوڵ و ماندووبوونمان، لە ساڵی ٢٠٢١ لقی دووەممان لە نزیک بەرێوەبەرایەتی پەروەردە لە هەولێر کردەوە، ئەمەش توانامانی بەرزکردەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری کڕیارەکانمان.